Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:28

پیاوێک خێزانه‌كه‌ی و 3 منداڵەكەی سه‌رده‌بڕێت

کوردستان TV
100%


له‌ تاوانێكی ترسناك دا،له‌ وڵاتی جه‌زائر پیاوێك خێزانه‌كه‌ی  و 3  منداڵه‌كه‌ی سه‌رده‌بڕێت.
 
ئه‌م تاوانه‌ دڕنده‌یه‌ ، هاوڵاتیانی تووشی شۆك كردوه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌، ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجامدا وه‌ به‌مه‌به‌ستی خۆكوشتنیشی خۆی له‌ نه‌هۆمی سێیه‌می ته‌لاره‌كه‌ فرێداوه‌ته‌ خواره‌، به‌ڵام گیانی له‌ ده‌ست نه‌داوه‌.

دوای سه‌ربڕینی خێزانه‌كه‌ی ئه‌نجا هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی سه‌ربڕیه‌ى كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی ته‌مه‌نی 15 ساڵه‌ هه‌ر دوو كوڕه‌كه‌ی تریشی ته‌مه‌نیان 12 ساڵانه‌.

پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین كه‌سی نزیكی له‌ پیاوه‌كه‌ ده‌ستگیر كردووه‌ ، تائیستا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئا- كامران
ژێده‌ر- تیڤی ئه‌لنه‌هار

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.