له ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتوس بووه میوانی یانه‌ی فیۆرنتیناو یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئارتێمیۆ فرانكی له شاری فلۆرێنسا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
یاریزانانی یوڤێ له گۆڵ تۆماركردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی نۆدا، ئهركادیوز میلیكی پۆڵه‌ندی گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد، پاشان یاریزانانی فیۆرنتینا هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یوڤێ.
تا له خوله‌كی بیست ونۆدا، هێرشبه‌ری كۆت دیڤواری، كریستیان كوامی گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یوڤێنتوس له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ نۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی فیۆرنتیناش له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته شه‌ش خاڵ
له یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری پێنجه‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا‌و له یاری لوتكه‌و دێربی دا یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی پاله‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ركابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی و هاوشاریه‌كه‌ی برده‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ به‌ریوه چوو ، له خوله‌كی بیست و یه‌ك میوانه‌كان ده‌ست پێشخه‌ر بوون له تۆمار كردنی گۆل و مارسیلۆ برۆزۆڤیتش ئینته‌ری له یاریه‌كه پێشخست.
حه‌وت خولهك دواتر رافائیل لیاو گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ میلان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، له‌سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م خاوه‌ن مال باشتر ده‌ركه‌وتن و له خوله‌كی په‌نجاو چوار ئۆلیڤه‌ر جیرۆ میلانی له یاریه‌كه پێشخست . شه‌ش خولهك دواتر رافائیل لیاو گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد .
له خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت ئیدین دزیكۆ گۆلی دووه‌می ئینته‌ری تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و میلان سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و به یازده خال پاریزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و یانه‌ی ئینته‌ریش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی نۆ خاله‌و له پله‌ی پێنجه‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.