Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:38

له‌بۆندس لیگادا بایرن میونشن و یونیۆن به‌رلین یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بایرن میونشن پاڵه‌وانی ده‌ وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا دوو خاڵی له‌ هه‌فته‌ی پێنجه‌می خوله‌كه‌ له‌ده‌ستداو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی یونیۆن به‌رلینی میوانداری یه‌كسان بوو.
 له‌ خوله‌كی دوازده‌دا، یاریزان شێرالدۆ بێكێر گۆڵێكی بۆ یونیۆن به‌رلین تۆماركردو میوانداره‌كانی پێشخست، دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان جۆشوا كیمیچ گۆڵی به‌رامبه‌ری بایرنی به‌ده‌ستهێنا.
 دوای ئه‌م گۆڵه‌ ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی، به‌م ئه‌نجامه‌ش بایرن له‌ دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك یه‌كسان بوو و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی یازده‌ خاڵ بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دابه‌زی، یونیۆن به‌رلینیش به‌ هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به‌ جیاوازی گۆڵ له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.