Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:55

مێدڤێدێڤ و كیریۆس گه‌یشتنه‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی تێنسی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئاستی پیاوان

کوردستان TV
100%


دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان كه‌ دوایین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و یاریه‌كانی له‌ نیویۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌ قۆناغی سێیه‌مدا، مێدڤێدێڤی خاوه‌نی نازناوی پارساڵی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ وو یی بینگی چینی و پۆلێنكراوی دووسه‌دوسیی و سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو په‌نجاوپێنج خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش دوو، شه‌ش دوو بوو.
 له‌ قۆناغی چواره‌مدا، مێدڤێدێڤ ڕووبه‌ڕووی نیك كیریۆسی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی بیستوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی سێیه‌مدا، به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر جێفری جۆن وۆڵفی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی دووسه‌دوحه‌فتاویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌م، ئه‌م یاریه‌ش یه‌ك كاتژمێرو په‌نجاوچوار خوله‌ك درێژه‌ی كێشاو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش دوو، شه‌ش سێ بوو.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.