Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:36

ڕۆژنامەی تایمز: پوتین بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی نوێ چاوەڕێی هاتنی وەرزی زستان دەكات

ئۆكرانیا هەوڵدەدات پێش دەستپێكردنی وەرزی زستان شەڕی خێرسۆن چارەسەر بكات.
کوردستان TV
100%

ڕەنگە پوتین سوود لە وەرزی زستان وەربگرێت بۆ ئەوەی خۆی بۆ هێرشێكی نوێ بۆ سەر ئۆكرانیا ئامادە بكات، لەبەرامبەردا ئۆكرانیا هەوڵدەدات پێش دەستپێكردنی وەرزی زستان شەڕی خێرسۆن چارەسەر بكات.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی تایمز، ڕەنگە ڤلادیمێر پوتین ،سەرۆكی رووسیا سوود لە وەرزی زستان وەربگرێت بۆ ئەوەی خۆی بۆ هێرشێكی نوێ بۆ سەر ئۆكرانیا ئامادە بكات بۆ ئەوەی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕووسیا بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.
لەبەرامبەردا ئۆكرانیا هەوڵدەدات پێش دەستپێكردنی وەرزی زستان شەڕی خێرسۆن چارەسەر بكات، كە ئەمەش نیشانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەدات كە كیێڤ توانای ئەوەی هەیە "خاكەكانی لە چنگی ڕووسەكان ڕزگار بكات.
بۆ ئۆكرانیا، سەركەوتنی خێرسۆن پێش زستان هەڵگری نەك هەر ڕەهەندی سەربازییە بەڵكو سیاسیشە كە پەیوەندی بە پەیوەندیی كیێڤ لەگەڵ ڕۆژئاوا دا هەیە.
هەروەها بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی "پۆلیتیكۆ"، ڕەنگە زستان نوێنەرایەتی بەرچاوترین ئاستەنگەكان بكات كە ڕووبەڕووی ئۆكرانیا و ڕووسیا دەبێتەوە، چونكە هەردوولا پێویستیان بە وەستاندنی شەڕەكانیان دەبێت بۆ ماوەیەكی كاتی لە ئەگەری خراپی كەشوهەوادا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.