Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:28

پڕۆژەیەك بە گوژمەی 795ملیۆن دینار لە هەولێر جێبەجێكرا

کوردستان TV
100%


 لەسەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، پرۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی سیمی خاتووناوا (١٢٢ی گوڵان) جێبەجێ كرا، و گەیاندنی خزمەتگوزاریش بۆ گەڕەك و شوێنەكانی دیكەی شاری هەولێر بەردەوام دەبێت.

پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی ١٢٢ی گوڵان بە گوژمەی ٧٩٥ ملیۆن دینار، لەسەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و ڕاستەوخۆ لەلایەن کارگەی قیڕی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێرەوە جێبەجێ دەکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا کاری دروستکردنی شەقام و قیڕتاوکردن بۆ چەندین گەڕەک و شەقامی دیکەی نێو شاری هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە جێبەجێ کراوە و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیش بەردەوام دەبن، و قیڕكردنی شەقامەكانی ئەو گەڕەكەش ئاسانییەكی زۆر بۆ شۆفێران و دانیشتووانی گەڕەكەكە دەكات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.