ئەمڕۆ یەكشەممە، موقتەدا سەدر، سەركردەی ڕەوتی سەدر، بەڵێنیدا كە عەلی شەریفی ئەو پیاوە ئایینییە بپارێزێت، دوای ئەوەی عەمامەكەی لێسەندرایەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەدر لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدری داوای كردووە هێرش نەكرێتە سەر عەلی شەریفی، چونكە بەڵێنی دا عەمامەكەی لەسەر بكاتەوەو پابەندبوونی خۆی بە ڕێساو شەریعەتەكانەوە دووپات كردەوە.
پێشتر ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوویەوە كە شەریفی كچێك ماچ دەكات لەكاتێكدا عەمامەی لەسەردایە ،ئەمەش وایكرد لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەی كوشتنی لێبكرێت.
سەدر پارێزگاری لێدەكات.. عەلی شەریفی عەمامەكەی لێسەندرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.