Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:33

كوردستانی ئێران.. لەماوەی مانگێکدا زیاتر لە50 چالاکوانی مەدەنی دەستگیرکراون

کوردستان TV
100%


لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 50 چالاکوانی مەدەنی لە كوردستانی ئێران دەستگیرکراون.

بە پێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە مانگی رابردوودا 54 چالاکوانی مەدەنی بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی سیاسی و مەدەنی لە شارەکانی كوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەراورد بە مانگەکانی رابردوو، دەستگیرکردنی چالاکوانان بە رێژەی 4% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ھەر بە پێی ئامارەکەی رێكخراوی هه‌نگاو، 46 کەس بە ھۆکاری سیاسی و 5 کەسیش بەھۆکاری کۆڵبەری و قاچاخچێتی 3 کەسیش بە تۆمەتی چالاکی ئایینی دەستگیرکراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.