لە سنووری ناحییەی زینی وەرتێی سەر بە سۆران پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 04ـی 09ـی 2022 ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا و 3 کەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی)، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری ئەتیکۆ لە لۆفەکانی زینی وەرتێ، کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە ناوی (ئیسماعیل حاجی حهسهن) تەمەن 60 ساڵە و دوو كهسی دیكهش برینداربوون کە دانیشتووی سنووری ڕانیەن.
کەریم سمکۆ- سۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.