Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:28

مژدەیەکی خۆش لەبارەی بەناوکردنی خانووە زێدەڕۆکان

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەر خانووێک کە بەناو دەکرێت دوو ملیۆن دینارە و ئەوە بڕەپارەیەشیان بۆ کراوەتە چوار قیست.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 04ـی 09ـی 2022 سەردانى لیژنەی بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکانى کرد و بە هاووڵاتییانی ڕایگەیاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وادەى وەرگرتنى مامەڵەکان کەمى ماوە، لیژنەى بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکانمان ڕاسپاردووە جگە لەدەوامى ئاسایی ڕۆژانەیان تاوەکو درەنگانى شەو بۆ ڕاییکردنى مامەڵەکانتان بمێننەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەوەی خستەڕوو کە ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە ژمارەیەکى زۆر لەهاووڵاتییان سەردانی پارێزگاى هەولێر دەکەن بۆ بەناوکردنى خانووەکانیان بەر لەکۆتایی هاتنى ماوەى یاسایی کە ڕێکەوتى 09ـی 09ـی 2022.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین پەلە بکەن لە سەردانیکردنی لیژنەکە پێش کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی، هاوکات لیژنەی خانووە زێدەرۆیەکان مژدەش دەداتە هاووڵاتییان کە لەسەر ڕەزامەندى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ هەر خانووێک کە تەملیک دەکرێت دوو ملیۆن دینارە و ئەوە بڕە پارەیەشیان بۆ کراوەتە چوار قیست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.