Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:30

لە هەولێر هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی نایاسایی دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 04ـی 09ـی 2022 هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی نایاسایی دەستی پێ کرد بە تایبەت ئەوانەی دەستکاری دەنگی گزۆزیان کردووە.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: وەکو هەوڵێک بۆ نەهێشتنی ماتۆڕسکیلی نایاسایی لە شەقامەکانی شار، مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلەکان، بەتایبەتی ئەوانەی دەستکاری دەنگی گزۆزیان کردووە یان ئەوانەی کە بێتابلۆن و لە شەقامەکان پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان نابن.

ڕاشیگەیاند: لە هەڵمەتەکە بە دەیان ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەردا گیراو برانە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی هاتووچۆی هەولێر.

گوتەبێژی هاتووچۆ جەختیشی کردەوە کە بڕیارە هەڵمەتەکە بەردەوامی هەبێت.

هەر لەمبارەیەوە عەمید دیدار عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە"ئێمە دژی بوونی ماتۆرسکیل نین لەسەر شەقامەکانمان، چونکە ماتۆڕسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆکارەکانی دیکەی گواستنەوە، بەڵام لەدژی بوونە نایاساییەکەنانین کە هۆکارە بۆ دروستبوونی فەوزا لە شەقامەکان، هەروەها هۆکارە بۆ زیادبوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.