Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:21

لەدژی پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر.. سکاڵا لەسەر حەلبووسی تۆمار دەکرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 04ـی 09ـی 2022 دادگەی فیدراڵی عێراق وادەی کۆبوونەوەی بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر دیاری کرد.

لە ڕاگەیەنراوێک دادگەی فیدراڵی ڕایگەیاند: سکاڵای یاسایی لە دادگەی باڵای فیدراڵی تۆمار کراوە لەدژی پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی ڕەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ڕاشیگەیاند: ژمارەی داواکە 181ـی فیدراڵییە و لەدژی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار کراوە، بەهۆی پەسەندکردنی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر.

دادگەی فیدراڵی هەر لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە یەکەم دانیشتن بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەکە لە ڕۆژی 28ـی 09ـی 2022 بەڕێوە دەچێت.

پارێزەر زیائەدین بدێری سکاڵاکەی لەدژی حەلبووسی تۆمار کردووە، بەهۆی ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕاستەوخۆ داوای دەستلەکارکێشانەوەی پەسەند کردووە.

رۆژی 12ـی 06ـی ئەمساڵ، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری، داوای لە حەسەن عەزاری سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران كرد، دەستلەكاركێشانەوەی نوێنەرانی ڕەوتەکە رادەستی سەرۆكی پەرلەمان بكات، ئەم بڕیارەی بە قوربانیدان لەپێناو نیشتمان و گەل بۆ ڕزگارکردنیان لە چارەنووسی نادیار، پێناسە کرد.

هەر لەو رۆژەدا محەممەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی نوێنەرانی ڕەوتی سەدری پەسەند كرد.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.