Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:28

لە قەرەداخ چەکدارێک ژمارەیەک لە کارمەندانی پۆلیس و ئاسایش بریندار دەکات

کوردستان TV
100%

لە قەزای قەرەداخی سەر بە پارێزگای سلێمانی چەکدارێک ژمارەیەک پۆلیس و کارمەندانی ئاسایش بریندار دەکات، تاوەکو ئێستا ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی)، دوای ئەوەی ماتۆڕسکیلێک لە بازگەی ئاسایشی قەرەداخ هەوڵی وەستاندنی دراوە، لە دەست هێزەکانی ئاسایش ڕایکردووە و چووەتە نێو خانووێک، بە چەک و نارنجۆک ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بووەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەکە تاوەکو ئێستا 8 کەس لە کارمەندانی پۆلیس و ئاسایش بریندارە، کەسێکی دیکەی مەدەنیش بریندار بووە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە گومان دەکرێت چەکدارەکە داعش بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پشتڕاست نەکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.