Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:21

ئەو چەکدارەی ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکانی قەرەداخ بووەوە.. کوژرا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی کەمێک پێش ئێستا، چەکدارێک ژمارەیەک لە کارمەندانی پۆلیس و ئاسایشی قەرەداخی بریندار کرد، لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

سەرچاوەیەک بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند کە دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چڕ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە، توانرا ئەو چەکدارە بکوژرێت.

ڕاشیگەیاند: تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو چەکدارە دیار نییە و نەناسراوە، بەڵام گومان دەکرێت داعش بێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ماتۆڕسکیلێک لە بازگەی ئاسایشی قەرەداخ هەوڵی وەستاندنی دراوە، لەدەست هێزەکانی ئاسایش ڕایکردووە و چووەتە نێو خانووێک، بە چەک و نارنجۆک ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بووەتەوە.

چەکدارەکە 8 کەسی لە هێزە ئەمنییەکان و کەسێکی دیکەی مەدەنیشی بریندار کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.