Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:04

ئاگری ھۆتێلەکەی ھەولێر کۆنتڕۆڵ کرا

کوردستان TV
100%

 

دوای ئەوەی ئاگر لە ھۆتێلێکی شاری ھەولێر کەوتەوە، ئێستا؛ لەلایەن ھێزەکانی بەرگری شارستانی ئاگری ھۆتێلەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

هۆتێل پلازا لە هەولێر ئەمشەو یەکشەممە 04ـی 09ـی 2022 گڕی گرت ئێستا؛ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

بە گوتەی کارمەندێکی ھۆتێلێکە کە بۆ (کوردستان تیڤی) قسەی کرد، ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بووە.

ھێزەکانی بەرگری شارستانی توانیان بەسەرکەوتوویی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

لەبارەی زەرەر و زیانەکانیش، دوای ئەوەی ژمارەیەک کەس لە ھۆتێلەکە گیریان خواردبوو، توانرا سەرجەمیان ڕزگار بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.