Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:07

کەنەدا؛ لە دوو هێرشدا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی کەنەدا ڕایگەیاند، لە دوو ناوچەی دوورەدەستی کەنەدا بە چەقۆ هێرش کرایە سەر خەڵک و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

لە پارێزگای ساسکاچوان، لە دوو هێرشدا 10 کوژراو و 15 برینداری لێکەوتەوە، پۆلیسی ناوچەکە دەڵێت، هێرشەکە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجام دراوە و ئێستاش گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەمبارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئەمڕۆ لە ساسکاچوان ترسناک و دڵشکێنە، هاوخەمی خۆم بۆ ئەو کەسانە دەردەبڕم کە ئازیزانیان لەدەست داوە و ئەوانەشی بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.