Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:11

ئێران چاڵاكوانێكی ئافره‌تێكی كورد ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%


چالاکێکی ئافره‌تای خەڵکی بۆکان بە ناوی فریشتە حوسێنی کە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەوە بۆ بەندی ژنانی ئەو بەندیخانە گوازرابوویەوە، رۆژی شه‌ممه‌ 3 ى 9 ى 2022 بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فریشتە حوسێنی ڕۆژی سێشەممە 8 ى 7 لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە و ڕۆژی ڕابردوو براوەتە بەندی ئافره‌تان.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە فریشتە حوسێنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.


ڕێکەوتی دەستبەسەرکردنی فریشتە حوسێنی چالاکی ئافره‌تی خەڵکی بۆکان هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.