Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:17

ڕێگایەكی نوێ و خێرا بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكان ‌

کوردستان TV
100%

ژمارەیەك زانای رووسی لەسەنتەری ڤیكتۆر بۆ لێكۆڵینەوەی زانستی رێگایەكی نوێ و خێرایان بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكان دۆزیەوە و  ئەم رێگا نوێیە بریتیە لە پشكنینی یەك دڵۆپ خوێن بۆ دۆزینەوەی نەخۆشیە درێژخایەنەكانی وەك نەخۆشی دەماغ و دڵ و دەمارەكان و هەندێك لە جۆرەكانی شێرپەنجە.

د.مارگرێت كروتچینیا رایگەیاند: رێگا كۆنەكانی پشكنینی خوێن رێگانادات بەدەستنیشانكردنی ئاماژەی سەرجەم نەخۆشیەكان ، بەڵام ئەم رێگا نوێە زۆر پێشكەوتووترە و بنەمای پشكنینەكە بریتیە لەرەوانەكردنی كارەبا بۆ خرۆكە سوورەكانی خوێن و دواتر لێكۆڵینەوە لەخڕۆكە سوورەكانی خوێن دەكرێت بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكان.

بەپێی ڕێگا نوێیەكە یەك دڵۆپ خوێن وەردەگیرێت و دەخرێتە ژێر لێكۆڵینەوە و لەوێوە زانیارییەكان رەوانەی كۆمپیوتەر دەكرێت و شیدەكرێنەوە و سەرجەم پرۆسەكە لەماوەی 5 دەقیقەدا ئەنجام دەدرێت و دەتوانرێت لەم رێگا نوێیەوە نەخۆشیەكانی دەماغ و دڵ و دەمارەكان و هەندێك لەجۆرەكانی شێرپەنجە دەستنیشان بكرێت.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.