Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:07

نرخی نەوت بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە 05ـی 09ـی 2022 له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان، نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕێژه‌یه‌كی زۆری نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دابوو.

ئه‌مڕۆ دووشەممە هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت بڕی 1.43 دۆلاری هاته‌ سه‌ر و ئێستا به‌ 94.45 دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی جیهان مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 1.25 دۆلاری هاته‌ سه‌ر و گه‌یشته‌ 88.12 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.