Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:14

نرخی یۆرۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو تۆمار کرد

کوردستان TV
100%

نرخی یۆرۆ ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 09ـی 2022 بۆ خوار 0.99 دۆلار دابەزی، ئەمەش نزمترین ئاستی خۆیەتی لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو.

لە کاتژمێر 05:35 بە کاتی ناوەندی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یۆرۆ بە ڕێژەی 0.70% دابەزی و گەیشتە 0.9884 بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، کە نزمترین ئاستە لە مانگی کانوونی دووەمی 2002ـەوە، ئەم دابەزینەش لە سەرەتای ساڵەوە بەردەوامە لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەمەش بەهۆی ئەو نادڵنیاییەیەوە کە لە ئابووری ئەوروپا هەیە، ئەمەش دوای ئەوەی گروپی گازپرۆمی ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە رێگەی بۆریی نۆرد ستریمەوە دابینكردنی گاز بە تەواوی رادەگرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.