Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:04

گەڕی دووەمی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%


چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە پێنجی ئەیلوولی 2022، گەڕی دووەمی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسیی ئەنجام بدرێت.

رۆژی سێی ئەیلوولی 2022 سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای کرد کە رۆژی پێنجی ئەم مانگە گەڕی دووەمی دیالۆگی نیشتمانیی ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کرد.

بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ، گەڕی دووەمی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ قەیرانە سیاسییەکەی ئێستا، ئەنجام بدرێت.

ھێشتا دیار نییە، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان لەسەر چی ئاستێک بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دەکەن.

رۆژی 17ی ئابی 2022، لەسەر داوای مستەفا کازمی گەڕی یەکەمی دیالۆگی نیشتمانیی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، جگە لە رەوتی سەدر بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستا ئەنجامدرا.

ئەمەیش لە کاتێکدایە 10 مانگ بەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕبووە، بەڵام تا ئێستا بەھۆی بەردەوامی ناکۆکییەکان، سەرکۆماری نوێ ھەڵنەبژێردراو، ھەروەھا حکوومەتی نوێیش پێکنەھێنراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.