Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:55

له‌پریمه‌رلیگ مانچسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئارسناڵ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌یاری لوتكه‌ی گه‌ری شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر یاریگای ئۆڵد ترافۆلد میوانداری یانه‌ی ئه‌رسنالی كرد، یاریه‌كه‌ به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی شه‌یتانه‌ سووره‌كان ته‌واو بوو.
 له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ چه‌ندین هێرشیان برده‌ سه‌ر گۆلی یه‌كتر، دواجار شه‌یتانه‌ سووره‌كان له‌خوله‌كی سی و پێنج له‌رێی یاریزان ئه‌نتۆنی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، گێمی یه‌كه‌م مانچسته‌ر یونایتد به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌گیمی دووه‌م یاریه‌كه‌ گه‌رم و گوری زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی، له‌خوله‌كی شه‌ست بۆكایا ساكا گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ تۆپچیه‌كانی له‌نده‌ن تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا شه‌ش خوله‌ك دواتر ماركۆس راشفۆرد گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ شه‌یتانه‌ سووره‌كان به‌ده‌ستهێنا و جارێكی دیكه‌ مانچسته‌ر یونایتدی له‌یاریه‌كه‌ پێشخست، ئه‌مجاره‌یان به‌سوود وه‌رگرتن له‌هێرشێكی ناوه‌ڕاستی یاریگا شه‌یتانه‌ سووره‌كان له‌خوله‌كی حه‌فتاو پێنج ماركۆس راشفۆرد دووه‌م گۆلی خۆی و سێیه‌م گۆلی مانچسته‌ر یونایتدی تۆماركرد.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی مانچسته‌ر یونایتد ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ ئه‌رسناڵ دوای شه‌ش گه‌ر دووچاری یه‌كه‌مین دۆراندن هات له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ و مانچسته‌ر یونایتدیش كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ دوانزه‌ خاڵ و هاته‌ خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی.    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.