Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:16

زێلێنسکی کۆنترۆڵکردنەوەی سێ ناوچەی ئۆکراینای ژێر دەستی رووسیای راگەیاند

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی کۆنترۆڵکردنەوەی سێ ناوچەی نیشتەجێبوونی لە باشوور و رۆژھەڵاتی وڵاتەکەی لە دەستی رووسیا راگەیاند.

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ھەژمارە تایبەتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، دوو لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان دەکەنەوە باشوور و ئەوەی دیکەیش دەکەوێتە رۆژھەڵاتی ئۆکراینا.

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی ئاماژەی بە ناوی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان نەداوە.

لە 29ی ئابی 2022دا، سوپای ئۆکراینا دەستپێکردنی دژەھێرشی بۆسەر ھێزەکانی رووسیا لە ناوچەی خێرسۆن باشووری ئۆکراینا راگەیاند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.