ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یوناتید تین هاگ لەلێدوانێكی تایبەت بۆ ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی رایگەیاند، هەموومان دەزانین
لەبەشێكی دیكەی قسەكانی ئەو راهێنەرە هۆلەندیە وتی ئێمە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی جیاواز لە تۆپی پێدا یاری دەکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەری شەیتانە سوورەكان وتی دەبمە هاوڕێی ڕۆناڵدۆ و هەندێک جار دەبمە ڕاهێنەرەکەی، ئەوە بەندە بە دۆخەکە، سەبارەت بەهێنانی چەندین یاریزانی خولی هۆڵەندا بۆ خولی نایابی ئینگلیزی تێن هاگ بەرگری لە سیاسەتی خۆی کردو وتی یەکەم ئەو یاریزانانەی لە هۆڵەندا گرێبەستمان لەگەڵدا کردون یاریزانی پیشەگەرن و نێو دەوڵەتین، دووەم بەڕاستی لە چامپیۆنزلیگدا ئاستێکی باشیان پێشکەشکردوە، سێیەمیشیان توانای تاکەکەسیشیان هەیە کە دەریدەخات توانای یاریکردنی تۆپی پێیان هەیە لە بەرزترین ئاستدا.
سهبارهت بهمارتینیز ئهو راهێنهره هۆلهندیه وتی مارتینێز یاریزانێکی باشە، بەڵام دەبێت زیاترئاستی خۆی بهرهو پێش ببات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.