Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:55

لیستی دە گرانبەهاترین گرێبەستی یاریزان لەوەرزی ئەمساڵ راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


دوای بەكۆتا هاتنی میركاتۆی هاوینە ئاژانسەكانی هەواڵ لیستی دە گرانبەهاترین گرێبەستی یاریزان لەوەرزی ئەمساڵ بەمشێوەیە بووەوە،  یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە گرێبەستێکی خەیاڵی ئەنتۆانی بەرازیلی لە ئەیاکسەوە بەبڕی نەوەدو پێنج ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ڕیزەکانی خۆی.
 دوابەدوای ئەمیش یانەی چێڵسی دوو گرێبەستی گرانبەهای ئەنجامدا، چێلسی هەریەك لە  مارک کۆکۆرێلا و ویسلی فۆفانای بەرگریکاری بە سەدو چل و پێنج ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەكانی خۆی لەپێناو بەهێز كردنی پێكهاتەی تیپەكەی بۆ ركابەریەكانی وەرزی ئەمساڵ.
دوابەدوای ئەمانیش یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیش یەکێک لە گرێبەستە خەیاڵیەکانی ئەم هاوینەی ئەنجامدا کاتێک ئۆریلین چوامینی لە یانەی مۆناکۆی فەرەسنی لەبەرامبەر بری هەشتا ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەكانی خۆی، لەلایەكی دیكە یانەی لیڤەرپوڵ داروین نونێزی بەبڕی حەفتاو پێنج ملیۆن یۆرۆ لە بەنفیکاوە گواستەوەوە ڕیزەکانی و مان یونایتدیش بە حەفتا ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ کاسیمیرۆ ئەنجامدا.
 نیوکاسڵ ئەلیکساندەر ئیزاکی بەبڕی حەفتا ملیۆن یۆرۆ لە ڕیاڵ سۆسیداوە گواستەوە، لەئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن بەبری شەست و حەوت ملیۆن یۆرۆ ماتیاس دی لیختی کڕی، هالاندیش بەرامبەر شەست ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردە مان سیتی و ڕیچارلیسۆنیش بەرامبەر پەنجاو هەشت ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.