وەزارەتى دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکى نوێی دەرکرد
وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان چهند بریاڕێكی نوێی دهكرد .
لهنووسراوێكدا، كهوێنهیهكی دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه، وهزارهتی دارایی و ئابووری رایگهیاندووه، لەسەر راسپاردەى ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی و ئابوورى چەند بڕیارێکى دەرکراوه بهم شێوهیه:
1- پێویستە ڕێکكارە یاساییەکانى وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بێت.
ههروهها لهخاڵێكی دیكه ئاماژه بهوهكراوه، ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت و هەر موڵکێک کڕین و فرۆشتنى پێوەکرابێت لە لایەن هەر کەسێک ئێمە بەرپرسیار نین خۆیان (کڕیار و فرۆشیار) بەرامبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن.
دهقی راگهیاندراو:
ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت
ئەم گشتاندنە لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێز وەزیرى دارایی و ئابوورى دەرچووە
1-پێویستە ڕێکارە یاساییەکانى وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بێت.
2-ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت.
3-هەر موڵکێک کڕین و فرۆشتنى پێوەکرابێت لە لایەن هەر کەسێک ئێمە بەرپرسیار نین خۆیان (کڕیار و فرۆشیار) بەرامبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن.
4-هەر موڵکێک پلەى بنبڕى وەرگرتبێت بە پێى ی (قانون تحصیل الدیون الحکومیە (56) لسنە 1977) و دەستکارى کرابێت و کرین و فرۆشتنى پێ کرابێت حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرپرسیار نیە.
5-هەر موڵکێک مامەڵەى پێوە کرابێت بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەى ڕێکارى یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر.
6-ئەو مولکانەى فرۆشتنى ئاشکراى بۆ کراوە وە لە بەرژەوەندى بانک یەکلایی بۆتەوە دەبێت بە زووترین کات مامەڵەى بەناو کردنى بۆ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.