Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:18

لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا چوار تۆمەتبار خۆیان ڕادەست كرد

کوردستان TV
100%


لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی و لەسەر دۆسیەی برینداركردنی هاوڵاتییەك، چوار تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی ھێزەکانی پۆلیس كرد.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: شەوی 30 لەسەر 31ی 8ی 2022، لەنزیك شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی چوار تۆمەتبارهێرشیانكردە سەر هاوڵاتییەك و برینداریان كرد، دواتر تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتن، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" سەرەنجام و لەڕۆژی 3-9-2022 لەژێرفشاری هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەرجەم تۆمەتباران خۆیان ڕادەستی پۆلیسی سلێمانی كردوو لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.