Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:16

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ئەفغانستان ڕووی دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا، خۆکوژێک لەبەردەم باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ئەفغانستان خۆی تەقاندەوە، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

پۆلیسی ئەفغانستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 09ـی 2022 خۆکوژێک لەبەردەم باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابوولی پایتەختی ئەفغانستان خۆی تەقاندەوە، هێرشبەرەکە لە کاتی نزیکبوونەوەی لە دەروازەکە لەلایەن پاسەوانەکانەوە تەقەی لێ کراوە.

میدیاکانی ڕووسیا لەمبارەیەوە ڕایانگەیاند: لە ئەنجامی تەقینەوەکەی کابوول زیاتر لە 15 بۆ 20 کوژراو و بریندار هەن.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دیپلۆماتێکی ڕووسی و پاسەوانێکی باڵیۆزخانەکە برینداربوونە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، ڕووسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە باڵیۆزخانەکەی لە کابوول دانەخستووە، سەرەڕای ئەوەی کە بەفەرمی دان بە حکوومەتی تاڵیباندا نانێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.