Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:00

باربارا لیف: ئیدارەی ئەمریکا لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 09ـی 2022 جەختی کردەوە کە ئیدارەی ئەمریکا لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق دەکات.

باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئیدارەی ئەمریکا لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق دەکات.

ڕاشیگەیاند: دەنگی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرکردەکانی دیکە دەبێ ببیسترێت.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها ڕۆڵی ئەرێنی عێراقی لە گفتوگۆی نێوان واشنتۆن و تاران بەرز نرخاند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.