Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:14

ڕووبەری 11 هەزار مەتر دووجا لە مێرگەسۆر لە مین پاککرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 09ـی 2022 دەزگای گشتی کاروباری مین بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی کۆتایی بە پاککردنەوەی دووکێڵگەی مین لە دەڤەری مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر هێنا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: کارەکە لەلایەن تیمەکانی لەناوبردن EOD ئەنجام دراو، بەمەش کۆتایی بە کارکردن لە پاککردنەوەی دوو کێڵگەی بە مینڕێژکراو لە گوندی بریاوە لە دەڤەری مێرگەسۆر هات.

ڕاشیگەیاند: ئەو دوو کێڵگە مینە تەنیا 300 مەتر لە گوندی بریاوە دوور بوون، کە ڕووبەرەکەیان 11 هەزار مەتر دووجا بوو و لە ماوەی ڕابردووشدا لەو دوو کێڵگە مینە 4 کەس بوو بوونە قوربانی.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بە پاککردنەوەیان وێڕای ئەوەی مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتییان لەو گوندە نامێنێت، لە هەمانکاتدا بۆ کاری لەوەڕگە و گژوگیای بەهاریش دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت و بەمەش ڕووبەڕێکی تر لە خاکی پیسبوو بە مین لە کوردستان پاککرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.