Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:05

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 09ـی 2022 گەڕی دووەمی دیالۆگی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەڕێوەچوو.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بە ئامادەبوونی جینین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوخۆی وڵات.

لە کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێک دران کە ئەمانەن:-

- ئامادەبووان جەختیان لەسەر پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی وڵات کردەوە، پاڵپشتی خۆیان بۆ ئارامکردنەوە و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی توندوتیژی دووپات کردەوە. جەختیشیان لەسەر بەردەوامبوون لە دیالۆگی نیشتمانی کردەوە.

- بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەک درا، بۆ لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەی زیاتری لایەنەکان، بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و جێبەجێکردنی پێداویستییەکان و پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنەکان.

- ئامادەبووان جەختیان لە چالاککردنی دامەزراوەکان و شایستە دەستوورییەکان کردەوە.

- بانگهێشتی ڕەوتی سەدر بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان کرا.

- جەختیان لەسەر نەهێشتنی ئەو گوتارانە کردەوە کە زیان بە پێکەوژیانی هێزە نەتەوەییەکان دەگەیەنێت.

- ئامادەبووان جەختیان لەسەر پێویستی چاکسازی لە پێکهاتەی وڵاتی عێراق کردەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.