Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:59

لیز ترەس بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڵبژێردرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 09ـی 2022 بە فەرمی دوای هەڵبژاردنی لیز ترەس وەک سەرۆکی لیستی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، ڕاستەوخۆ بوو بە سەرۆک وەزیران، بەهۆی ئەوەی پارتەکەی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانە.

لیز ترەس، وەزیری پێشووتری دەرەوەی بەریتانیا، لە کابینەی پێشوودا دەستی لەکار کێشایەوە و بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی شانشینەکە.

ترەسی تەمەن 47 ساڵ بووە چوارەمین سەرۆک وەزیرانی پارتی پارێزگاران لەدوای هەڵبژاردنی ساڵی 2015.

ترەنس بەڵێن دەدات کە بەخێرایی هەنگاو بنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی بەریتانیا. جەخت دەکاتەوە کە لە هەفتەی یەکەمەوە پلانێک بح ڕووبەڕووبوونەوەی تێچووی وزە و دابینکردنی سووتەمەنی لە داهاتوو، دادەڕێژێت.

ناوی تەواوی ماری ئێلیزابێز ترەس، لەدایکبووی : 26ـی 7ـی 1975ـە، بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە فەلسەفە، سیاسەت و ئابووری لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بەدەستهێناوە، ساڵی 2019 بووە وەزیری ژنان و یەکسانییەکان و لە 15ـی 09ـی 2022 بووە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.