Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:14

گۆڕانکاری لە پۆستی سێ بەڕێوەبەری ناحیيەی سنووری قەزای خەبات کرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م بە ئامادەبوونی کوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات، گۆڕانکاری لە پۆستی ھەریەکە لە بەڕێوەبەری ناحییەکانی کەورگۆسک، رزگاری و دارەشەکران کرا.

لە شوێنی ئەحمەد نەبی بەڕێوەبەری پێشووی ناحییەی کەورگۆسک، سەنگەر خەچەر ئەفسەری بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک بەشێوەی کاتی کارەکانی ناحییەکە رادەپەڕێنێ.

لە شوێنی کامەران حەسەن بەڕێوەبەری پێشووی ناحییەی رزگاری، رابەر شێرە وەک بەڕێوەبەری نوێی ناحییەکە دەستبەکار بوو و ھەروەھا لە شوێنی نەبەز عومەر بەڕێوەبەری پێشووی ناحییەی دارەشەکران، کامەران حەسەن وەک بەڕێوەبەری نوێی ناحییەکە دەستبەکار بوو.

کوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات سوپاسی ھەریەکە لە بەڕێوەبەری پێشووی ناحییەکانی کەورگۆسک، رزگاری و دارەشەکرانی بۆ رۆڵ و خزمەتیان لە سنوورەکانیان کرد، ھاوکات ھیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەرە نوێکانی ناحییەکان خواست و ھەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ دەربڕین لەپێناو دروست ئەنجامدانی کارەکانیان و خزمەتکردنی خەڵک و ناوچەکانیان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.