Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:45

ته‌قه‌ له‌ مامۆستایه‌ك ده‌كرێ و بریندار ده‌بێت

کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار ته‌قه‌ له‌ مامۆستایه‌ك ده‌كرێ و بریندار ده‌بێت، پۆلیسی گه‌رمیانیش به‌دوای ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكه‌ن.

موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قدووری گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌م لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شارۆچكه‌ی کەلار لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیکاشۆ، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان تەقە لەمامۆستایەکی ئامادەیی شێروانە کرا و فیشەک بەر دەستی کەوتووە و بریندار بووە.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا مامۆستا برینداره‌كه‌ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و دادوەر بەپێی ماددەی 406 ف 31 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردووە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پۆلیس چۆتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و لە هەوڵی ئاشکراکردنی ناسنامەی و دەستگیرکردنی تۆمەتباردان.

وێنه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كه‌لار بریندار كراوه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.