دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له شاری فین له سنووری پارێزگای هۆرمۆزگان له باشووری ئێران ڕووی دا.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی په‌یمانگای جیۆفیزیكی زانكۆی تاران ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م كاتژمێر 13:44 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.4 پله‌ی ڕێخته‌ر له شاری فین سه‌ر به پارێزگای هۆرمۆزگان ڕووی دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه له دووری 42 كم بووه له به‌نده‌ر عه‌باس، به‌ڵام حكوومه‌تی ئێران تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی قه‌باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.