Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:43

كه‌ركووك.. بۆمبێكی چێنراو به‌ سوپای عێراق ته‌قییه‌وه‌ و قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌م بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ی وادی شا له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

بۆمبه‌ چێنراوه‌كه‌ له‌ نزیك شارۆچكه‌ی داقووق له‌ ناوچه‌ی وادی شا به‌ كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كانی لیوای 45ی فیرقه‌ی 8ی سوپای عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش 3 سه‌ربازی سوپای عێراق به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.