سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه دوای مه‌ڕاسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن، به 180 په‌رله‌مانتار، دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارا ده‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی ده‌ده‌ن.
توركی ئه‌لعوتبی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به ماڵپه‌ڕی (به‌غداد ئه‌لیه‌وم)ی ڕاگه‌یاند: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئێستا به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و دوای مه‌ڕاسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن، به 180 په‌رله‌مانتار كه له‌نێویاندا په‌رله‌مانتارانی كوردستانی و سوننه و لایه‌نی تریش هه‌ن، دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارا ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بۆچوونه‌ی كه كۆتاهاتنی قه‌یرانه‌كانی ئێستای عێراق به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تێك ده‌بێت كه توانای زاڵبوونی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كانی وڵات هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێداگیره له‌سه‌ر به‌ربژێره‌كه‌ی و هه‌ر محه‌مه‌د شیاع سوودانی كاندیده بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێنرێ و به‌ڕێوه‌بردنی دۆسییه‌كانی ئابووری و ئه‌منی بكه‌ونه‌وه سه‌ر پێی خۆیان.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كاتێكدایه كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شاری به‌غدا و له ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی نه‌سڕ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ئه‌نجامدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.