قایمقامی سۆران له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی) ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ی گوندێكی سنووری شاره‌دێی خه‌لیفان كراون.
مه‌غدید ئه‌حمه‌د قایمقامی سۆران ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند مووشه‌كێك له ده‌وروبه‌ری گوندی تاراوه له سنووری شاره‌دێی خه‌لیفان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
راشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌ی مووشه‌كه‌كان چوارن و له ده‌وروبه‌ری گوندی تاراوه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووری شاره‌دێی خه‌لیفان و ناوچه‌كه چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه تازه ڕوویداوه و زانیارییه‌كان سه‌ره‌تایین، نازانرێ مووشه‌كه‌كان له چ شوێنێك ئاراسته‌ی گونده‌كه كراون، هه‌روه‌ها دیاریش نییه زیانه‌كان چین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.