ئهمڕۆ دووشهم له میانهی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ بهڕێوهبهری گشتی ڕێكخراوی بازرگانی دهرهكی ژاپۆن، سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان جهختی كردهوه كه کە هەوڵ بدەن بۆ دامەزراندنی کارگەی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەکی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ دووشەم د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە مەسامی ئەندۆ بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی بازرگانی دەرەکی ژاپۆن (JETRO) لە دوبەی و مینا، ههروهها تاکاهیسا ئوتا بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە دوبەی.
له دیدارهكهدا شاندی رێکخراوی(JETRO) باسیان لە ئامانجی سەردانەکەی خۆیان کرد لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندی وەبەرهێنان لەنێوان ژاپۆن و هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا بڕیاردرا کە رێکخراوی (JETRO) بە هاوكاری دەستەی وەبەرهێنان کاربکات بۆ هاندانی وەبەرهێنەرە ژاپۆنییهكان بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. هاوکات هەوڵدان بۆ زیادکردنی هەبوونی ئۆفیسی کۆمپانیا ژاپۆنییهكان لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبونەوەکەی نێوان سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و رێکخراوی (JETRO) بڕیاریش درا کە لە داهاتوودا هەوڵی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەستەی وەبەرهێنان و (JETRO) بکرێت بۆ هاندان و هەماهەنگی و زیادکردنی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرە ژاپۆنییەکان و هێنانی وەبەرهێنەران بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری پاڵاوگەکان و پیترۆکیمیاویات و پیشەسازییە جۆراو و جۆرەکانی تر .
هاوکات سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان داوای لە رێکخراوی (JETRO) کرد کە هەوڵ بدەن بۆ دامەزراندنی کارگەی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەکی ئۆتۆمبێل لە هەرێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.