سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نوێی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا كرد كه ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: پیرۆزبایی له لیز تره‌س ده‌كه‌م كه به سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران هه‌ڵبژێردرا كه ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.
ڕاشیگه‌یاند: هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ ده‌خوازم و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ زیاتر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كه‌ی نێوانمان و هه‌روه‌ها به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان.
جێی باسه ئه‌مڕۆ دووشه‌م لیز تره‌س به به‌ده‌ستهێنانی 81326 ده‌نگی ئه‌ندامانی پارتی پارێزگاران، به سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردرا و به‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی به‌ریتانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.