Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:47

سبه‌ی ته‌رمی دوو كۆچبه‌ری كوردی ئێزیدی له‌ یۆنان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌ولێر

کوردستان TV
100%

ته‌رمی ئه‌و دوو كۆچبه‌ره‌ كورده‌ ئێزیدییه‌ی كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ وڵاتی یۆنان گیانیان له‌ده‌ستدابوو، سبه‌ی سێشه‌م ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌ولێر.

سه‌ربه‌ست زاخۆیی نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌سینا تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوای هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی حزبی نێچیرڤان بارزانی، بڕیاردرا ته‌رمی هه‌ردوو كۆچبه‌ره‌ كورده‌ ئێزیدییه‌كه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌م ته‌رمی هه‌ردوو كۆچبه‌ره‌كه‌ له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و دوو كۆچبه‌ره‌ كورده‌ ئێزیدییه‌ی كه‌ له‌ یۆنان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ناوه‌كانیان بریتین‌ له‌ (زێدان خه‌له‌ف خه‌لیل و حه‌یده‌ر بیبۆ قاسم) و هه‌ردووكیشیان خه‌ڵكی شه‌نگالن.

سه‌ربه‌ست زاخۆیی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: وه‌ك نووسینگه‌ی پارتی له‌ ئه‌سینای پایته‌خت به‌رده‌وام هاوكاری پێشكه‌ش ئه‌و په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ وڵاتی یۆنان پێویستییان به‌ هاوكاری هه‌یه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ندان په‌نابه‌ر له‌ ڕێگه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، زۆربه‌یان له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه‌.

په‌یامنێر / خالید عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.