دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر مووشه‌كه‌كانی ئه‌مشه‌وی سنووری شاره‌دێی خه‌لیفان بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه و مه‌فره‌زه‌یه‌كی په‌كه‌كه كراوه‌ته ئامانج.
دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 20:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 5ی ئەیلوولی 2022، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردە ئامانج.
ڕاشیگه‌یاند: بە گوێرەی زانیارییەکان، مەفرەزە چەکدارەکەی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینەوە دەرباز بوون و لە دۆڵی بالیسان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان لەوبارەیه‌وە دەست پێ کردووە.
مه‌غدید ئه‌حمه‌د قایمقامی سۆران له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌مشه‌و دووشه‌م چه‌ند مووشه‌كێك له ده‌وروبه‌ری گوندی تاراوه له سنووری شاره‌دێی خه‌لیفان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
راشیگه‌یاندبوو: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌ی مووشه‌كه‌كان چوارن و له ده‌وروبه‌ری گوندی تاراوه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.