Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:05

له‌ كه‌ركووك ئاڵوگۆڕ به‌ سوپای عێراق ده‌كرێ

شەڕ لەنێوان حه‌شدى شه‌عبى و دژه‌ تیرۆرى عێراقى له‌ كه‌ركووك روویدا
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاڵوگۆڕ به‌و فه‌وجه‌ی‌ سوپای عێراق بكرێ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ كه‌ركووك ده‌ستبه‌كارن و دۆسییه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌یان له‌ ئه‌ستۆیه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (كوردستان تیڤی) كه‌وتووه‌ به‌ فه‌رمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕۆژی 8/9/2022 فه‌وجی كه‌ركووكی لیوای 61ی تایبه‌ت به‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌ سنووری كه‌ركووك پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌ركه‌كه‌یان له‌ سنووری شاره‌كه‌ كۆتایی دێت، فه‌وجه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.

هه‌روه‌ها له‌ شوێنی ئه‌وان فه‌وجێكی لیوای مغاویر دێته‌ شاری كه‌ركووك و له‌ ڕۆژی 6/9/2022 جێگیر ده‌كرێن و دۆسییه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌ وه‌رده‌گرێ.

جێی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019 دۆسییه‌ی ئه‌منی شاری كه‌ركووك ڕاده‌ستی لیوای 61ی تایبه‌ت به‌ سه‌رۆك وه‌زیران كرابوو‌، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 دۆسییه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌ له‌ ده‌ست‌ هێزی دژه‌تیرۆری عێراق بوو.

كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.