دوای بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی چركەساتی دەستگیركردنی بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی پارێزگای میسان لە باشووری عێراق بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بە بڕی 7500 دۆلار، رووداوەكە لە شەقامی عێراقی كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لەوبارەیەوە ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕەخنە لە شێوازی دەستگیركردنی یەكێك لە بەرپرسەكانی لە میسان دەگرێت و دەڵێت: ئەم هەڵسوكەوتە نوێنەرایەتی رێبازی دەزگاكە ناكات و ڕەنگدانەوەی ئاستی خۆبەخشی و قوربانیدانی ئەفسەر و لقەكانی نییە.
جێگای ئاماژەیە ئەو بەڕێوەبەرەی كە دەستگیركراوە، پێشتر بەهۆی دۆسییەی گەندەڵیەوە لە پۆستەكەی وەك بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی موسڵ و هەروەها بە گومانی گەندەڵی لە بەڕێوەبەری ئاسایشی دیالە دوورخراوەتەوە .
ڤیدیۆ.. ڕەخنە لە شێوازی دەستگیركردنی یەكێك لە بەرپرسەكانی ئاسایشی نیشتمانی دەگیرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.