یاریزانێكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد بڵاویكرده‌وه" ئاریكار ئومێد سابیر له‌به‌شداری كردنی لهپاڵهوانێیهتی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عێراق بۆ خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵ كهبهرێوهچوو" توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست به‌هێنێت.
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" یاریزانی ناوبراو یاریزان ئاریكار ئومێد سابیر له‌به‌شداری كردنی لهپاڵهوانێـتییهكانی پێشووشدا له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی و عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییدا توانیویه‌تی ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر و به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌روها هه‌ر لهپاڵهوانێتییهكهی عێراقدا، هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان دلین گه‌ردین پله‌ی دووه‌م و په‌یوه‌ند مه‌حمود و یه‌حیا دلشاد پله‌كانی دووه‌م و چواره‌میان به‌ده‌ست ده‌هێنا.
جێگای ئاماژه پێدانه پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌به‌شداری یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و یانه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌شاری به‌غدا به‌رێوه‌چوو.
لهپهیامێكیشدا، د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد بڵاویكرده‌وه: پیرۆزبایی له‌یاریزانانی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه‌توانیویانه وه‌ك هه‌موو جارانی پێشووتر پێشه‌نگ بن له‌سه‌ر ئاستی عێراق له پاڵه‌وانی بوونیان، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی زیاتریان بۆ ده‌خوازم.
سه‌رۆكی یانه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پاڵه‌وانی بوونی یاریزانانی یانه‌كه‌مان له‌خوله‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه ، هه‌نگاوێكی دیكه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی یاری شه‌تره‌نجه له‌هه‌رێمی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.