Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:16

به‌ به‌شداری یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد پاڵه‌وانێتی پارێزگاكانی عێراق له‌موسڵ به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد وه‌ك نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر به‌شداری له‌پاڵه‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی پارێزگاكانی  عێراق له‌موسڵ ده‌كات.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 6 ی 9 ی 2022" له‌شاری موسڵ پاڵه‌وانێتییه‌تی شه‌تره‌نجی پارێزگاكانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی خوار 20 ساڵ " 18 ساڵ" 16 ساڵ ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی عێراق بۆ كوڕان و كچان به‌رێوه‌ده‌چێت" یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزادیش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست به‌شداری له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ده‌كات.
ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌شدارن و له‌هه‌رێمی كوردستانیش یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد وه‌ك نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر به‌شداری له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ده‌كات. 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.