Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:58

چیرۆكی ئه‌و منداڵه‌ میسرییه‌ی كه‌ به‌پێخاوسی رایكرد تا بگات به‌ ئامانجه‌كه‌ی

کوردستان TV
100%

زۆر جار رێكه‌وت ، ده‌بێته‌ به‌خه‌تێكی باش له‌ وڵاتی میسر، چیرۆكی كچێك به‌ ناوی "مه‌روه‌" ده‌بێته‌ مانشێتی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان ،له‌ هه‌مان كاتدا له‌ سۆسیال میدیاش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.
مه‌روه‌، كچه‌ هه‌ژارێكی میسرییه‌ دانیشتووی شاری ئه‌سوانه‌ ته‌مه‌نی (10) ساڵه‌ ،رۆژانه‌ له‌ شه‌قامه‌كان "كلینكس" ده‌فرۆشێت ،به‌رێكه‌وت ده‌بینێت مارسۆنێكی راكردنی وه‌رزش له‌ شه‌قام دا هه‌یه‌ ،زۆر هه‌وڵ ده‌دات به‌شداری مارسۆنه‌كه‌ بكات ،به‌ڵام  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مارسۆنه‌ك خێرخوازی بووه‌ ،مه‌رجی به‌شدار بوونی هه‌ركه‌سێك  دانی بڕی (200) جونه‌ی میسری بووه‌ ،هه‌رچه‌نده‌ مه‌ڕوه‌ ئه‌و بڕه‌ی پاره‌ی پێنه‌بووه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا جلوبه‌رگیشی وه‌رزیشی له‌به‌ر نه‌بووه‌ به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیارانی مارسۆنه‌كه‌  وه‌كو هاوكارییه‌ك به‌تایبه‌تی له‌رووی ده‌روونییه‌وه‌ ده‌رفه‌ت به‌ مه‌روه‌ ده‌ده‌ن له‌ مه‌رسۆنه‌كه‌ به‌شدار بێت .
له‌كۆتایی مارسۆنه‌كه‌ مه‌روه‌ ،توانی به‌ پێخاوسی ماوه‌ی 1 كیلۆمه‌تر را بكات وپله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت وه‌كو خه‌ڵات مه‌دالیای ئاڵتوونی وه‌رگرت . 
ئا- كامران
ژێده‌ر- شبابیك

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.