Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:50

ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێمی كوردستان له‌ سبه‌یه‌وه‌ دەستپێده‌كات

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران رایده‌گه‌ێنێت، پرۆسەی ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ  ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و ئامادەکاری تەواوکراوە و رۆژانە چوار ھەزار زیارەتکار دێنە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش لە ھەولێر شوێنی مانەوەیان بۆ ئامادەکراوە.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاند: بۆ ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی ھەموو ئامادەکاریەک کراوە و رێکاری زۆر باشی ئەمنیش گیراوەتەبەر لەبازگە و شوێنەکان و دوو رۆژە وردە وردە دێن بۆ ھەرێمی کوردستان وەکو تاقیکردنەوەیەکه‌ و بڕیارە رۆژی چوارشەممە بەفەرمیی ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان دەست پێبکات، کە پێشبینی ھاتنی رۆژانە چوار ھەزار کەس دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتیشی: سەرەتا دێن بۆ ھەرێمی کوردستان و لەپێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ ئامادەکراوە و دواتر بەرێدەکەون بەرەو نەجەف و کەربەلا بۆ چلەی ئیمام حوسێن.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی گوتیشی: ئەو پرۆسەیەی ھاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.