Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:06

مامەڵە کردن بەو موڵکانەی کە لە بەرامبەر پێدانی قەرزی ئاسانکاری لە رەهن دانراون، قەدەغەیە

کوردستان TV
100%


 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامەڵەکردن بەو موڵکانەی کە لە بەرامبەر پێدانی قەرزی ئاسانکاری لە رەهن دانراون، قەدەغە دەکات.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەرتی دارایی و ئابووریی کە لە رۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٢، دەرچووە و ئاراستەی بانکە بازرگانییەکان کراوە، داوایان لێ دەکات لەسەر ڕێکارە یاساییەکانى وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بن و بە هیچ شێوەیەکیش مامەڵە بەو موڵکانە نەکەن کە لە بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى لە رەهن دانراون.
بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارای و ئابووری لە بەرامبەر ئەم موڵکانەی رەهن کراو کە کڕین و فرۆشتنىان پێوە دەکرێت، بەرپرسیار نییە، بەڵکو کڕیار و فرۆشیار لە بەرامبەر یاسا بەرپرسیار دەبن و داواش لە بانکە بازرگانییەکان دەکات هەر موڵکێکی رەهەنکراو مامەڵەی پێوە کرابێت، ئاگاداری بکەنەوە، بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی لە بەرانبەر کڕیار و فرۆشیارانی بگیرێتە بەر.
هەروەها ئەو مولکانەى فرۆشتنى ئاشکراىان بۆ کراوە و لە بەرژەوەندیى بانک یەکلایی بوونەتەوە، پێویستە بە زووترین کات مامەڵەى بەناو کردنیان بۆ بکرێت.
حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرامبەر هەر موڵکێک کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت، دەستکاری و کڕین و فرۆشتنی پێ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.