Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:01

قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی زاخۆ جێبەجێکرا

کوردستان TV
100%


لە ڕێورەسمێکدا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، قۆناخی یەکەمی پرۆژەی شەقامە ناوخۆییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، (شەقامی ٣٠ مەتریی ئەردەوان - تلکەبەر) بە گوژمەی زیاتر لە ٩ ملیار دینار، کرایەوە و خرایە خزمەت هاووڵاتییان، کە ئاسانکاریی زۆر بۆ شۆفێران دەکات و جەنجاڵیی ناو شاریش بەشێوەیەکی گشتیی کەمدەکاتەوە.

‏‎پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی زاخۆ، لە چەند قۆناخێک پێک دێن و لە جێبەجێکردندان.

‏‎پڕۆژەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بریتییە لە:
‏‎- نۆژەنکردنەوەی شەقام بە درێژایی ٢٠.٥ کیلۆمەتر.
‏‎- دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقام بە درێژایی ٧٧ کیلۆمەتر.
‏‎- دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژایی ٧.٥ کیلۆمەتر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.